|
مێوانه به‌ڕێزه‌کانی
ماڵپه‌ڕی شۆتۆکان کاراتێ-دۆ ئاکۆی
هه‌موو لایه‌کتان به‌خێرهاتن و دوباره به‌خێر بێنه‌وه،
سه‌ره‌تا؛
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم به ئێوه‌ی ئازیز: که هه‌موو کارێک به‌هه‌نگاوێک ده‌ستپێده‌کات!. له‌به‌ر نه‌بوونی ماڵپه‌ڕێکی کوردی، له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی ئێنته‌رنێت-دا. زۆر به پێویستمزانی، که ئه‌و خزمه‌ته بچووکه، پێشکه‌ش به ئازیزان و یاریزانانی کاراتێ-دۆ و هونه‌ری جه‌نگی کوردستان بکه‌م.
تاکو ئێمه‌ی کوردیش، له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی ئێنته‌رنێتی جیهاندا هیچ نه‌بێت؟! لانی که‌م، ماڵپه‌ڕێکمان هه‌بێت، که تایبه‌ت بێت به هونه‌ری جه‌نگی و یاری کاراتێ-دۆ له جیهاندا، به زمانی کوردی شیرین و ڕه‌وای خۆمان.
ڕاسته، ئه‌وه کاری تاکه که‌سێک نیه! بێگومان زۆر پێویستی به‌هاوکاری هه‌موو لایه‌ک هه‌یه و ده‌بێت. جا چ له‌ڕووی ماددی بێت یان مه‌عنه‌وی. بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ماڵپه‌ڕه‌که (تان) مان، تکایه له وێنه و هه‌واڵ و چالاکی و ناوی قوتابخانه‌و یانه‌کانتاندا، ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. تاکو ئێمه‌ش به خۆشحاڵیه‌وه بۆتان بڵاوبکه‌ینه‌وه.
به‌ڕێزان: نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یادبچێت که ماڵپه‌ڕه‌که (تان) مان، ماڵپه‌ڕی کاراتێ-دۆ ئاکۆی، یه‌که‌مین ماڵپه‌ڕی کوردی تایبه‌ته، به‌یاری کاراتێ- دۆ و هونه‌ری جه‌نگی، له سه‌رتاسه‌ری جیهانی نوێی گلۆبالیزه‌دا،
ماڵپه‌ڕه‌که‌مان، ده‌رگای خۆی کردۆته‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ک و تاک و مرۆڤی کورد، بێ گوێدانه جیاوازی بیر‌و ڕاکان و ڕه‌نگه‌کان.
چاوه‌ڕێی پرسـیار و پێشنیاز و نامه‌ڕه‌نگینه‌کانتانین
دوباره سوپاسی هه‌ڵوێست و هاوکاریتان ده‌که‌ین
دڵسـۆزتان
شاخه‌وان که‌ریم ئاکـۆی
راهێنه‌رو ناوبژیوانی فه‌رمی له
یه‌کێتی کاراتێ-دۆی هۆڵه‌ندا
شاخه‌وان ئاکۆی و گیڤارا _ له گه‌لی عه‌لی به‌گ 2006
|