KARATE-DO AKOI
Welcome / Bexérbén / به‌خێربێن

Home
01

About Me
02

Karate-do

Kihon
04

Kata
05

Kumité
06

Referee
07

Photo's
08

News
09

Links
10

Contact
11
Karate-do

 کاراتێ دۆ چی یه‌؟

وشه‌یه‌کی لێکدراوی ژاپۆنی یه،‌ به‌ مانای:

کارا: به‌تاڵ
تێ: ده‌ست
دۆ: ڕێگا، هونه‌ر،ڕشته‌، جۆر
 که‌واته‌ ڕێگای ده‌ستی به‌تاڵ.
 
کاراتێ: ده‌ستی به‌تال، دۆ : رێگا، میتهۆده‌، که ‌زاراوه‌یه‌کی ژاپۆنی-یه‌.
 
که رێگایه‌که‌ له‌ ‌جۆره‌کانی‌ هونه‌ری به‌رگری له‌خۆکردن. چ له‌ بواری فیزیکی و ده‌روونیه‌وه‌، که‌وا له‌مرۆڤ ده‌کات، بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو کۆسپ  ته‌گه‌ره‌کان، ‌له‌ کاتی به‌رگری له‌خۆکردن و هێرشبردنه‌ سه‌ردوژمنان. وه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت که‌ بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر به‌هێزوبه‌تین په‌یدا بکات له‌نێوان له‌ش، مێشک، هۆش، بیرو ماسولکه‌کانی له‌ش، له‌کاتی گرژی و هه‌ڵچوون و داچووندا. که‌ به‌شه‌کانی یاری کاراتێ- دۆ بریتینه‌ له‌:
1- راهێنانی له‌ش وبه‌هێزکردنی ماسولکه‌کانی
2- به‌رگری له‌خۆکردن له‌کاتی پێویستدا
3- وه‌رزش و پێشبرکێکردن بۆ هاندانی ڕۆڵی وه‌رزشی
4- چاڵاکی‌ فۆرمه‌کان به‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانییه‌وه‌
5- جۆره‌کانی ژیان و پێکه‌وه‌ ژیان
6- فێربوونی جوڵانه‌وه‌کان و هونه‌ره‌کانی (هونه‌ری جه‌نگ- مارشیال ئه‌رتس)
7- راهاتنی له‌ش له‌سه‌ر باری گرژی و خاوی
8- چۆنییه‌تی هه‌ناسه‌ دان و وه‌رگرتن
9- بڕوا بوون به‌ خۆو دانبه‌خۆداگرتن
10- دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌شه‌ڕی لاوه‌کی و خۆپاراستن
ئه‌مانه‌و چه‌ندین سودیترکه‌ به‌مرۆڤ و ناوچه‌که‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هاتووبه‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک، نه‌خشه‌و پلانی بۆ دا بڕژێت، له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاهێنه‌رانی پسپۆڕو شاره‌زا له‌م بواره‌دا، بخوێنن ویاری بکه‌ن.
ئه‌م هونه‌ره‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ مێژوویه‌کی دێرین. که‌ له‌ هیندستان له‌سه‌ر ده‌ستی تا- مۆ- داروما تاشی ( بودید هارما )* په‌ره‌یپێدراوه‌، له‌ کڵێساوپه‌رستگاکاندا به‌کارهاتووه‌. بۆ به‌هێزکردنی له‌ش و مێشکی موریده‌کان، بۆ ئه‌نجامدانی کاری خوداپه‌رستی و به‌رگریکردن له‌ خۆو، کڵێساو دابونه‌ریته‌کانیان. له‌ ساڵانی 300 ی زایینی له‌ هیندستان به‌رچاو بووه‌، دواتر به‌ره‌وناوه‌راستی چین گوازراوه‌ته‌وه‌. له ساڵی‌ 500 ی زایینی به‌ره‌و وڵاتانی ئاسیاو ده‌وروبه‌ری.
ئه‌م هونه‌ره‌ له‌وڵاتی چین‌ په‌ره‌یپێدراوه‌و پێشکه‌وتووه‌‌. چونکه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ هه‌موو جۆره‌چه‌کێکیان له‌خه‌لکانی ئه‌م ناوه‌ قه‌ده‌خه‌کردبوو، له‌کاتی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری، بۆیه‌ ئه‌وانیش له‌کاتی ململانێدا له‌گه‌ڵ یه‌کتر په‌نایان بۆ جۆره‌ها چه‌کی کوشنده‌ترده‌برد وه‌ک؛ ئه‌و دارو داس، چه‌قۆ، په‌ت و گوریس، شیر، ڕم و تیروکه‌وانه‌ هتد..که‌ ڕۆژانه‌ له‌ کێڵگه‌و ده‌ریاکاندا کاریان پێده‌کرد.
هه‌ر له‌وێوه‌ش به‌ره‌و دوڕگه‌ی ئۆکیناوا-ی ژاپۆنی هاتووه.‌ له‌سه‌رده‌ستی چه‌ندین مامۆستاو راهێنه‌رو پسپۆڕانی ئه‌م بواره، له‌وسه‌رده‌مه‌دا‌ گرنگی پێدراوه‌.
له‌ ساڵی 1900 ی زایینی له‌ دوڕگه‌ی ئۆکیناوا یاری کراوه‌ له‌جۆری (ناها- تێ، شوری- تێ و تۆماری- تێ ) که‌ مامۆستا جیگۆڕۆ کانۆ* (1860-1938) (داهێنه‌ری یاری جو- دۆ) باشترین و به‌هێزترین که‌سایه‌تی ئۆکیناوا بووه‌ له‌وسه‌رده‌م وبواره‌دا‌، که‌ خاوه‌نی قوتابخانه‌ی کۆ-دۆ-کان بوو. خۆی ئاماده‌ کردبوو که‌ ئه‌م یاریه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ ژاپۆن.
به‌ڵام له‌ناکاوێکدا زۆرچاڵاکانه‌ مامۆستایه‌کی ئۆکیناوایی، هونه‌ری جه‌نگی و کوشتاری و مامۆستای قوتابخانه گیچن فوناکۆشی‌*، له‌ساڵی 1922 به‌ خۆیی و ڕشته‌ جوانه‌که‌ی به‌ناوی شوری- تێ گه‌یشته‌ تۆکیۆ- ژاپۆن. زۆر خێرای توانی جێگه‌ی خۆی له‌نێو دڵی ژاپۆنییه‌کاندا بکاته‌وه‌، تاوه‌کو له‌ ساڵی 1930 به‌ره‌سمی-فه‌رمی دانیان پێداناو له‌ گشت داموده‌زگاکانی میری و مه‌ده‌نی کاریان بۆ ده‌کرد. به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فێرکردن زۆر گرنگی پێدرا. له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گوازرایه‌وه‌.
به‌ڵێ ئه‌وه‌بوو له‌ کاتی مامۆستا (سه‌نسه‌ی*) گیچن فوناکۆشی ئه‌م یارییه‌ به‌ته‌واوی گۆڕانی به‌سه‌رداهاتوو به‌ فۆرمێکی زانستییانه‌ ها‌ته‌ مه‌یدان، تێکه‌ڵ به‌ بواری خوێندن و زانکۆکان کرا، بۆیه‌ تاکو ئێستا ئه‌م پیاوه‌ به‌ دامه‌زرێنه‌ری یاری کاراتێ- دۆ (شۆتۆکان)* داده‌نرێت له‌جیهاندا که‌ به‌ خۆیی و کوڕه‌که‌ی ( یۆشی- تاکا ) زۆر له‌ هه‌وڵ و خه‌می ئه‌م هونه‌ره‌بوون. به‌داخه‌وه‌ یۆشی- تاکا له‌ کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م کوژراو یانه‌که‌شیان بۆردومان کراو سوتێنرا له‌لایه‌ن دوژمنانی ژاپۆنه‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی لێکه‌وتنی زیانێکی زۆرگه‌وره‌ له‌ سه‌نسه‌ی فوناکۆشی (1868-1957) وموریدانی ئه‌وڕێبازه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
له‌ کۆتاییدا ئامانجمان
له‌ فێربوونی ئه‌م هونه‌ره‌ی کاراتێ-دۆ:
نه‌دۆڕانه‌و نه‌بردنه‌وه‌، به‌ڵکو باش کردن وپته‌وکردنی مۆڕاڵ و کاراکته‌ری ئه‌و یاریزانه‌یه‌ که‌ چۆن مامه ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وت بکات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وروبه‌ره ی‌که لێ‌ی ده‌ژێت. نه‌وه‌یه‌کی کارامه‌وژیرو ساخله‌م بهێنینه‌ ئاراوه‌ بۆ خزمه‌تکردنی گه‌له‌ سته‌مدیده‌که‌مان.
به‌رێزان:
لێره‌دا منیش به‌و بۆنه‌وه‌، داوا له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئازیزمان ده‌که‌م، که‌ زیاتر گرنگی بدات به‌بواری وه‌رزش و لاوه‌کانمان (هه‌رچه‌نده‌ که‌ که‌مته‌رخه‌می نه‌کردووه‌ له‌و رووه‌وه‌)،به‌ تایبه‌تی له‌ قوتابخانه‌کان و داموده‌زگامیرییه‌کان. وه‌چیتر وانه‌ی وه‌رزش له‌قوتابخانه‌کان پشت گوێ نه‌خرێت، مامۆستای تایبه‌تیان بۆ دابنرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانمان دوور که‌ونه‌وه‌ له‌ گۆشه‌ گیری، ته‌نیایی، بێکاری و دڵه‌ڕاوکێ. تاکو دوژمنانی گه‌له‌که‌مان نه‌توانن سود له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌و چینوتوێژه‌ گرنگه‌ وه‌رگرن و به‌کاریان بهێنن، بۆ مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانی خۆیان، بیانکه‌ن به‌سوته‌مه‌نی نه‌خشه‌و پلانه‌کانی شه‌ڕ. کوردستانیان پێ وێران و تیرۆر بکه‌ن. به‌ڵام ده‌بێت تیرۆرستان و دوژمنانمان چاک بزانن، که‌ ڕۆڵه‌کانمان به‌ دڵ و به‌ گیانیان کوردستان ده‌پارێزن. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناکه‌ونه‌ به‌ر باری ئه‌وانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌برسانا سه‌ر بنێینه‌وه‌، هه‌رگیز مل که‌چ ناکه‌ین بۆیان.
------------------------------------------
* گیچین فوناکۆشی: دامه‌زرێنه‌ری یاری کاراتێ-دۆ (شۆتۆکان) له‌ جیهاندا.
* ئارمی شۆتۆکان: سومبولی هێزو ئازایه‌تی یه‌، تایبه‌ته‌ به‌یاری شۆتۆکان.
* جیگاڕۆ کانۆ: دامه‌زرێنه‌ری جودۆ / کۆدۆکان.
* بوددهیدهارما (ناوه‌ هیندی یه‌که‌یه‌تی)/ تا- مۆ ( له‌ چین به تا-مۆ‌ بانگ ده‌کرا) ، له‌ ژاپۆن به‌ داروما تاشی بانگ ده‌کرا: ڕاهیبێکی هیندی بوو، توانی له‌ په‌رستگای شاوۆلین (سومبولو مه‌ڵبه‌ندو قوتابخانه‌ی هونه‌ری جه‌نگه‌ له‌ چین)، له‌ چین، بیرۆکه‌و فه‌لسه‌فه‌ی زنی بودهایی بۆ خواپه‌رستی
 دامه‌زرێنێ، ببێت به‌خاوه‌نی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ له‌مێژوودا.
* سه‌نسه‌ی: وشه‌یه‌کی ژاپۆنی یه‌ به‌واتای مامۆستا دێت.
   ---------------------------------------
Bodhidharma     بودهید هاڕما
 

 بودهیدهارما 482-539 یه‌کێک بوو له‌ مامۆستا به‌ناوبانگه‌کانی ئایینی بودهی. وه‌ له‌ هه‌مانکاتدا ناونگی رۆیشتبوو به‌ داروما دایشی له‌ ناو ژاپۆنییه‌کان و پو تا مۆ له‌ ناو چینی یه‌کان. که‌ به‌ دامه‌زرێنه‌ری بیرو رێچکه‌ی زه‌نبودهی یه‌کان ناسراوه‌ له‌ مێژوودا. بودهید هارما شازاده‌یه‌ک بووه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی سادیلی و له‌ باشووری هیندستان هاتۆته‌ ژیان. بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرو بۆچونه‌کانی هیندستانی به‌جێهێشتووه‌ به‌ره‌و چیای سه‌رکه‌شی هیمالایا سه‌رکه‌وتووه‌ بۆ تیبت و له‌وێوه‌ش به‌ره‌و چین هه‌نگاوی ناوه‌. که‌ ئه‌و ده‌مه‌ وو تی قه‌یسه‌ری چین بووه‌. له‌ هه‌مان کاتیشدا به‌ ئایین بودهی بووه‌، به‌ڵام پزیشکه‌کانی هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه‌ که‌ ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ له‌ مێشکی ده‌ربکه‌ن و به‌ کاره‌کی باشیان نه‌زانیوه‌ بۆ ئه‌و!

به‌ڵام ئه‌و داوای له‌ بودهید هارما کردووه‌ که‌ ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ له‌و ناوه‌ (هیمالایا) بڵاو بکاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌رستگا دروستبکات و پاره‌و خشل و به‌خشیشه‌کی باشی پێ بدات، به‌ڵاو ئه‌و گوێی بۆ فه‌رمانه‌که‌ی شل نه‌کردووه‌ و له‌ ساڵی 526 زایینی به‌ره‌و چیای بێره‌نووری سونگ کۆچی کردووه‌ که‌ په‌رستگای ناوداری شاولـین له‌وێ بنیات نراوه‌. کاتێک سه‌یری ده‌روێشه‌کانی (مۆنیک) کرد بینی ئه‌وانه‌ له‌رووی فیزیکه‌وه‌ له‌ش و لاره‌کی لاوازیان هه‌یه‌ و وه‌ک ده‌روێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست راهێنان ئه‌نجام ناده‌ن و هه‌ندێکیان ده‌ستیان یان پێیان لاوازو بێتوانایه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی که‌ خه‌ڵکی باکوورن پێیان به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان لاوازه‌، که‌چی ئه‌وانه‌ی باشوور به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، چونکه‌ زیاتر له‌ به‌نده‌ره‌کان خه‌ریکی کاری ده‌ستین. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و بۆ پته‌و کردنی له‌ش ولاریان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی نوێی بۆیان داهێنا، به‌ڵکو سوودبه‌خش بێت بۆیان. که‌ بریتیبوو له‌ هونه‌ری جه‌نگی. هه‌روه‌ها په‌یمانی ئه‌وه‌ی لێیان وه‌رگرت که‌ به‌ هیچ شێوه‌و مه‌رامێک نابێت ئه‌و یارییه‌ به‌کاربهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ته‌نها رێگای ئه‌وه‌ی پێدان که‌له‌به‌رامبه‌ر دزو رێگره‌کان بۆیان هه‌یه‌ که‌ به‌رگری پێ له‌خۆیان بکه‌ن. بۆیه‌ له‌ یه‌کێک له‌ حیکمه‌کانی شاولیـن دا ده‌ڵێن: ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕ بێت، بێ قه‌یدو شه‌رت دۆڕاوه‌!.

مێژووی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌کان زۆر ئاڵۆزه‌و، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ زۆر روون و ئاشکرایه‌ پێش بودهییه‌کانی ئه‌و هونه‌ره‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌ر هه‌بووه‌.

**************************************************************************************

 

Gichin Funakoshi  1868-1957

Gichin Funakoshi was born in Shuri, Okinawa in 1868. As a boy, he was trained by two famous masters of that time. Each trained him in a different Okinawan martial art. From Yasutsune Azato he learned Shuri-te. From Yasutsune Itosu, he learned Naha-te. It would be the melding of these two styles that would one day become Shotokan karate.

Funakoshi-sensei is the man who introduced karate to Japan. In 1917 he was asked to perform his martial art at a physical education exhibition sponsored by the Ministry of Education. He was asked back again in 1922 for another exhibition. He was asked back a third time, but this was a special performance. He demonstrated his art for the emporer and the royal family! Atfer this, Funakoshi-sensei decided to remain in Japan and teach and promote his art.

Gichin Funakoshi passed away in 1957 at the age of 88. Aside from creating Shotokan karate and introducing it to Japan and the world, he also wrote the very book on the subject of karate, "Ryukyu Kempo: Karate-do". He also wrote "Karate-Do Kyohan" - The Master Text, the "handbook" of Shotokan and he wrote his autobiography, "Karate-Do: My Way of Life". These books and his art are a fitting legacy for this unassuming and gentle man.



This is a photo of a memorial to Gichin Funakoshi. This memorial to Master Funakoshi was erected at Enkaku-ji Temple in Kamakura in 1968. The calligraphy at the right is by the master; that at the left is by Asahina Sogen, chief priest of the temple, and reads, "Karate ni sente nashi" (There is no first attack in karate).





IF THERE IS ONE MAN WHO COULD BE CREDITED with placing karate in the position it enjoys on the Japanese mainland today, it is Gichin Funakoshi. This meijin (master) was born in Shuri, Okinawa, and didn't even begin his second life as harbinger of official recognition for karate on the mainland until he was fifty-three years old.

Funakoshi's story is very similar to that of many greats in karate. He began as a weakling, sickly and in poor health, whose parents brought him to Itosu for his karte training. Between his doctor , Tokashiki, who prescribed certain herbs that would strengthen him, and Itosu's good instruction, Funakoshi soon blossomed. He became a good student, and with Asato, Arakaki and Matsumura as his other teachers, expertise and his highly disciplined mind.

When he finally came to Japan from Okinawa in 1922, he stayed among his own people at the prefectural students's dormitory at Suidobata, Tokyo. He lived in a small room alongside the entrance and would clean the dormitouy during the day when the students were in their classes. At night, he would teach them karate.

After a short time, he had earned sufficient means to open his first school in Meishojuku. Following this, his shotokan in Mejiro was opened and he finally had a place from which he sent forth a variety of outstanding students, such as Takagi and Nakayama of Nippon Karate Kyokai, Yoshida of Takudai, Obata of Keio, Noguchi of Waseda, and Otsuka, the founder of Wado-Ryu karate. It is said that in his travels in and around Japan, while giving demonstrations and lectures, Funakoshi always had Otsuka accompany him.

The martial arts world in Japan, especially in the early Twenties and up to the early Fourties, enjoyed ultra-nationalists were riding high, and they looked down their noses at any art that was not purely called it a pagan and savage art.

Funakoshi overcame this prejudice and finally gained formal recognition of karate as one of the Japanese martial arts by 1941.

Needless to say, many karate clubs flourished on mainland Japan. In 1926, karate was instirudes in Tokyo University. Three years later, karate was formally organized on a club level by three students: Matsuda Katsuichi, Himotsu Kazumi and Nakachi K.,Funakoshi was their teacher. He also organized karate clubs in Keio University and in the Shichi-Tokudo, a barracks situated in a corner of the palace grounds.

Funkoshi visited the Shichi-Tokudo every other day to teach and was always accompained by Otsuka, reputed to be one of the most brilliant of his students in Japan proper. Otsuka's favorite kata was the Naihanchi, which he performed before the royalty of Japan with another outstanding atudent named Oshima, who performed the Pinan kata (Heian).

One day, when Otsuka was teaching at the Shichi-Tokudo, a student, Kogura, from Keio University who had a san-dan degree (3rd-degree black belt) in kendo (Japanese fencing) and also a black belt in karate, took a sword and faced Otsuka. All the other students watched to see what would happen. They felt that no one could face the shinken (open blade) held by a kendo expert.

Otsuka calmly watched Kogura and the moment he made a move with his sword, Otsuka swept him off his feet. As this was unrehearsed, ot attested to the skill of Otsuka. It also bore out Funakoshi's philosophy that kata practice was more tah sufficient in times of need.

 

In 1927, three men, Miki, Bo and Hirayama decided that kata practice was not enough and tried to introduce jiyukumite (free-fighting). They devised protective clothig and used kendo masks in their matches in order to utilize full contact. Funakoshi heard about these bouts and, when he could not discourage such attempts at what he consedered belittling to the art of karate, he stopped coming to the Shichi-Tokudo. Both Funakoshi and his top student, Otsuka, never showed their faces there again.

 

When Funakoshi came to mainland Japan, he brought 16 kata with him: 5 pinam, 3 naihanchi, kushanku dai, kushanku sho, seisan, patsai, wanshu, chinto, jutte and jion. He kept his students on the before they progressed to the more advanced forms. The repetitious training that he instituted paid divedends; his students went on to produce the most precise, exact type of karate taught anywhere.

Jigoro Kano, the founder of modern judo, one invited Funakoshi and a friend, Makoto Gima, to perform at the Kodokan (then located at Tomisaka). Approximately a hundred people watched the performance. Gim, who had studied under Yabu Kentsu as a youth in Okinawa, performed the naihanshi shodan, and Fuankoshi performed the koshokun (kushanku dai).

Kanso sensei watched the performance and asked Funakoshi about the techniques involved. He was greatly impressed. He invited Funakoshi and Gima to a tendon (fish and rice) dinner, during which he sang and made jokes to put Funakoshi at ease.

Irrespective of his sincerity in teaching the art of true karate, Funakoshi was not without his detractors. His critics scorned his insistence on the kata and dectied what they called "soft" karate that wasted too much time. Funakoshi insisted on hito-kata sanen (three years on one kata).

Funakoshi was a humble man. He preached and practiced an essential humility. He did not preach the is rooted in the true perspective of things, full of life and awareness. He lived at peace with himself and with his fellow men.

Whenever the name of Gichin Funakoshi is mentioned, it brings to mind the parble of "A Man of Tao (Do) and a Little Man". As it is told, a student once asked, "What is the difference between a man of Tao and a little man?" The sensei replies, "It is simple. When the little man receives his first dan (degree or rank), he can hardly wait to run home and shout at the top of his voice to tell everyone that he made his first dan. Upon receiving his second dan, he will climb to the rooftops and shout to the people. Upon receiving his third dan, he will jump in his automobile and parade through town with horns blowing, telling one and all about his third dan".

The sensei continues, "When the man of Tao receives his first dan, he will bow his head in gratitude. Upon receiving his second dan, he will bow his head and his shoulders. Upon receiving his third dan, he will bow to the waist and quietly walk alongside the wall so that people will not see him or notice him".

Funakoshi was a man of Tao. He placed no emphasis on competitions, record breaking or championships. He placed emphasis on individual selfperfection. He believe in the common decency and respect that one human being owed to another. He was the master of masters.




Gichin Funakoshi


Gichin Funakoshi in 1935


The memorial to Gichin Funakoshi.
It was erected at the Enkaku-ji Temple in Kamakura in 1968.
Bron: http://www.gichinfunakoshi.com/gichin.htm
Sensei Masatoshi Nakayama

 ----------------------------------------------------------------------

© 2002 - 2008 Karate-do Akoi (Yama.no.bori). All Rights Reserved.
 
HomeAbout MeKarate-doKihonKataKumitéRefereePhoto'sNewsLinksContact